14
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی فلۆتاسیۆنی كارخانه‌ی مسی شاری بابه‌ك له پارێزگای كرمان، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی مسی شاری بابه‌ك له ئاست نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان ناڕازین و به مانگرتن و كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت خوازیاری، زیادكردنی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و په‌رداختی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون