17
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی بێكاركراوی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ساختمانسازی پترۆشیمی تازه دامه‌زراوی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی گرێبه‌ست له‌سه‌ركار ده‌ركراون. كرێكاران داوا ده‌كه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پترۆشیمی له به‌شه‌كانی دیكه دایانمه‌زرێنێت چوونكه چه‌ند ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و نایانه‌وێت له‌م دۆخه سه‌خته ئابوورییه دا بێكار بن.