2

ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی ده‌شتی زه‌یدون له پارێزگای ورمێ، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.