61
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی سیمبانی ئیداره‌ی به‌رقی مه‌ریوان له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست مانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ١٥ كرێكاری سیمبانی شاغڵ له ئیداره‌ی به‌رقی مه‌ریوان ماوه‌ی دوو ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه. كرێكاران له ئاست ڕاده‌ستكردنیان به كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌می حه‌قده‌ست ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن كێشه‌ی بیمه‌یان بۆ چاره‌سه‌ی بكرێت. پیشه‌ی سیمبانی یه‌كێك له پیشه سه‌خت و زیانباره‌كانه و ساڵانه ده‌یان كه‌س به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ئه‌بنه قوربانی یان كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.