مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری نورئابادی مه‌مه‌سه‌نی

 

 

ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاره‌داری “نورئابادی مه‌مه‌سه‌نی” سه‌ر به‌ پارێزگای فارس، دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی  پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ لایه‌ن به‌پرسانی شاره‌داری، دۆخی ژیانیان له‌ خراپیدایه‌ و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه‌. له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار و بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ داخوازییه‌كانی كرێكاران بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net