له ڕۆژانی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شارۆچكه سه‌نعه‌تییه‌كانی سنه به بۆنه‌ی له سه‌ر كار ده‌ركردنی كرێكاران به بیانووی پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با و نه‌بوونی داهات، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
خاوه‌نكاره‌كانی شارۆچكه سه‌نعه‌تییه‌كانی فازی ١، ٢، ٣ و ٤، به بیانووی پچڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با و نه‌بوونی داهات بۆ دانی حه‌قده‌ستی كرێكاران و هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی هاوسان كردنی هێزی كار له‌گه‌ڵ داهات، ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكارانیان له سه‌ر كار ده‌ركردووه و وڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانی كرێكاران نین. ناڕازیان به كۆبوونه‌وه و داخستنی جاده‌كان، تووڕه‌یی خۆیان دژ به كرده‌وه‌ی خاوه‌نكاران ده‌ربڕی و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی له سه‌ركار ده‌ركراو، ناچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.