كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌ته‌كانی چالاك له پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی كه له ڕۆژی ٢٩ی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان درێژه‌یان به مانكرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی شاغڵ له شیركه‌ته‌كانی ئه‌كسیر سه‌نعه‌ت، پایه‌ندان و “ئای.پی.ام.ئای” له فازی ١٤ی كه‌نگان ماوه‌ی ده ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه. كرێكارانی پڕۆژه‌یی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.