29
دوو هه‌زار و ٥٠٠ کەس لە كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی كه‌ربۆنات سۆدیۆمی فیرووزئاباد له پارێزگای فارس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له پڕ مه‌ترسی ترین پیشه‌كان، كاركردن له كارخانه‌ی كه‌ربۆنات سۆدیۆمه و زۆربه‌ی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له ژنان پێك دێت له حاڵێكدا حه‌قده‌ست و مه‌زایایان زۆر كه‌مه. ڕۆژی ڕابردوو كرێكاران ده‌ستیان له كار كێشا و به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت خوازیاری پێدانی سه‌ختی كار، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، زیادكردنی حه‌قده‌ست و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی له كارگه‌ی ئامۆنیاك بوون.