مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كاشی ته‌ورێز

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی كاشی ته‌ورێز له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی ته‌ورێز ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و داوا ده‌كه‌ن داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها داویان كرد جێژنانه‌ و پاداشی كۆتایی ساڵیان پێ بدرێت، حه‌قده‌سته‌كانیان بڕواته‌ سه‌ره‌وه‌ و بیمه‌ی كارامه‌ی ده‌رمانیان بۆ دابین بكرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net