مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی هۆرمۆزگان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی فولادی هۆرمۆزگان بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی هۆمۆزگان ماوه‌ی سێ مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و خاوه‌نكار له‌ په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئجتیماعی خۆ ده‌بوێرێت. كرێكارانی ناڕازی ده‌ڵێن: له‌ هه‌ر جۆره‌ ئیمكاناتێكی بێهداشتی له‌ شوێنی كار بێبه‌رین و هه‌ر كات ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net