23
كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی به‌هارگوسته‌ری پارس له شاره‌داری به‌نده‌رعه‌باس ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداد، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا له كاتی خۆی بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی شاره‌داری به‌نده‌رعه‌باس له جیاتی جێبه‌جێكردنی داخوازی كرێكاران، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كردوون.