124
ئیتحادییه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی سامسۆنگ ئێلێكترۆنیك ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان بڕیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌یان داوه.
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كرێكارانی شیركه‌تی سامسۆنگ ٢٨ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه و گه‌وره‌ترین ئیتحادییه‌ی كرێكاری كوره‌ی جنووبییه. ڕۆژی چوارشه‌ممه، پاش شكستهێنانی دانووستانی نوێنه‌رانی ئیتحادییه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت، بڕیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه و مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یێندرا. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی یه‌ك بۆ دوو له سه‌دی حه‌قده‌ستیان ناوێت، به‌ڵكوو په‌رداختی دادپهرورانهی حه‌قده‌ستیان له پێناو زه‌حمه‌ته‌كانیان ده‌وێت.