45
كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی شه‌فه‌ق له گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندان، بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی شه‌فه‌ق خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بۆ قه‌راردادی، هه‌روه‌ها ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون، به‌ڵام هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی شیركه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان و تێكهه‌ڵچوون ڕوویدا. كرێكاران ده‌ڵێن: وێڕای ترس و دڵه‌ڕاوكێ، كه‌س پشتیوانمان نییه و “پاژهنگی” سه‌رۆكی شیركه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كردووین كه ئه‌گه‌ر كۆتایی به مانگرتن نه‌هێنین، له‌سه‌ركار ده‌رمان ده‌که‌ن.