79
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی شیركه‌تی موبلی لێنۆ له شاری مهاباد له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشیاوه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی لاوانی شۆڕشگێڕی سووری مهاباد، له گرووپه به‌شداره‌كانی شۆڕشی ژینا، كرێكارانی شیركه‌تی موبلی لێنۆ له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قه‌ده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.