
ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شیركه‌تی “گۆهه‌ر زه‌مین“ی “سیرجان” سه‌ر به پارێزگای كرمانن دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی مانگرتوو ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و هه‌روها سه‌ختی كاره‌كه‌یان، له ساڵانی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی زۆر له كرێكاران تووشی ڕووداو بوون و سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران دژ به نه‌بوونی ئیمه‌نی، به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان ناده‌ن. له به‌رده‌وامی كبوونهوهكهدا مانگرتووان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان،دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ن ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان بوون.