4

ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی فولادی ئه‌هواز دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم و به ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد، خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمه‌نی شوێنی كار، به كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان بوون.