3

ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی فولادی پاسارگاد له شارستانی “كۆوار” سه‌ر به پارێزگای فارس، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی سیسته‌ماتیك و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ بوون.