1

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كانگه‌ی مسی جانجای “نیمروز” سه‌ر به پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئیمه‌نی شوێنی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاره‌كانی حەراسه‌تی ئه‌و كانگه‌یه له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون.