مانگرتنی كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سه‌هه‌ند له‌ بۆناب

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

كرێكارانی شاغڵ له‌ وزه‌خانه‌ی سه‌هه‌ندی بۆناب ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی ڕێبه‌ندان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی ٨ مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه‌ و به‌رپرسانی وزه‌خانه‌ی سه‌هه‌ند له‌ جیاتی وڵامدانه‌وه‌ به‌ كێشه‌ و گرفتی كرێكاران، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كه‌ن. كرێكاران هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه‌ حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌ و ئه‌گه‌ر خۆیان یان ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌خۆش كه‌وێت ناتوانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net