12
ماوه‌ی دوو ڕۆژه كرێكارانی پاكبانی شاغڵ له شاره‌داری بیرمه‌نگامی به‌ریتانیا دژ به كه‌می حه‌قده‌ست مانیان گرتووه و زبڵێكی زۆر له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و شاره كه‌ڵه‌كه بووه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شاره‌داری بیرمه‌نگام سه‌رنجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه و هه‌وڵ ئه‌دات كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده، لانیكه‌می حه‌قده‌ستی دیاریكراو له‌لایه‌ن شۆرای شاره‌وه قبووڵ بكه‌ن، به‌ڵام كرێكاران ڕازی نه‌بوون و درێژه‌یان به مانگرتن داوه. ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران به‌دوای گرژی و ئاڵۆزی نێوان شۆرای شار و یه‌كێتی كرێكاران ده‌ستی پێكردووه، هه‌ر چه‌ند یه‌كێتی كرێكاران چه‌ند پێشنیاری ڕاده‌ستی شۆرای شار كردووه به‌ڵام هیچ یه‌كیان په‌سه‌ند نه‌كراوه.