2
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، ٤٠٠ كرێكاری پاڵاوگه‌ی ٦٠ هه‌زار به‌رمیلی قشم دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و خراپی دۆخی ژیانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانی كرێكاران بوون.