9

ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی پارسی جنوبی سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له خۆپێشاندانی خه‌ڵك له ئێران، دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و ناكارامه‌یی به‌رپرسان، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، كۆتایی هاتنی سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له ئێران و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.