17
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلام هاوڕێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی سه‌ر به شیركه‌تی “په‌ناه سه‌نعه‌تی پارت” له پترۆشیمی ئه‌رغه‌وان گوسته‌ری ئیلامن و پاش ته‌واوبوونی كاری ساختمانی له‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون. به وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار له‌گه‌ڵ تهواوبووبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كان، بێكاریانی كردووه له حاڵێكدا چه‌ند ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت ده‌توانێت له به‌شه‌كانی دیكه كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرێت.