5
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كرێكرانی پترۆشیمی “نگین مۆكران” له چابه‌هار، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها بوونی جیاوازی دژ به كرێكارانی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به پێی هه‌واڵه‌كان، ناڕازیان بۆ ماوه‌ی زۆرتر له چوار مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی ئه‌و شیركه‌ته پێشووتر به‌ڵێنیان دابوو حه‌قده‌سته‌كانیان تا ڕۆژی ٣٠ی به‌فرانبار پێیان ئه‌درێت. ناڕازیان له كۆبوونه‌كه‌دا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دوا خراوه‌كانیان، پێدانی حه‌قی بیمه، وه‌لانانی جیاوازی و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی دواخوازییه‌كانیان بوون.