17
ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له شیركه‌تی موخابراتی شاره‌كانی ورمێ و پیرانشار هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له شاره‌كانی پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی په‌یمانی موخابرات له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی بوون.