13
ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی شاغڵ له شیركه‌تی تیام سه‌نعه‌ت له پاڵاوگه‌ی شیراز، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی شیراز له ئاست نه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان ناڕازین و پاش مانگرتن له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی شیركه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه. كرێكارانی ناڕازی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی جێژنانه، ئیزافه‌كاری و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.