64
كرێكارانی شاغڵ له ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕوودبار له ڕۆژی شه‌شی پووشپه‌ڕه‌وه ده‌ستیان له كار كێشاوه و داوا ده‌كه‌ن داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری په‌رداختی هه‌شت مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی حه‌قه‌ده‌ست له كاتی خۆی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كان بۆ قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ، دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی مافی كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بوون. به وته‌ی ناڕازیان، خاوه‌نكار ته‌نیا پێنج ملیۆن تمه‌ن له ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی په‌رداخت كردووه و تا هه‌موو داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.