8
ماوه‌ی سێ ڕۆژه كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی شاغڵ له مێحوه‌ری موباره‌كه بۆ شه‌هركورد، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشاوه و هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به داوكارییه‌كانیان نه‌داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی ئه‌و پڕۆژه‌یه هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی ڕێبه‌ندان و جێژنانه و پاداشی ساڵی تازه‌یان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی خراپ دا ده‌ژین. كرێكارانی ناڕازی به مانگرتن خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به كرێكارانیان وتووه كه پاره‌یان نییه حه‌قده‌ست و مه‌زایای كارگه‌ران په‌رداخت بكه‌ن و خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكاران بۆ سه‌ر كار بوون.