7
ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی گوڵان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی فولادی كاوه‌ی به‌نده‌رعه‌باس دژ به كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی كاوه داوای زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی لیستی سه‌ندیكای كرێكاری ده‌كه‌ن و ڕوو له هه‌موو هاوكاره‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه نه‌بن، ڕووبه‌ڕووی بایكۆتی كرێكارانی دیكه ده‌بنه‌وه. ناڕازیان هه‌روه‌ها خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی كه‌مپه‌ینی ٢٠ ڕۆژ كار– ده ڕۆژ پشوودان بوون و ڕایانگه‌یاند: تا ئه‌و كاته‌ی خواسته‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.