55
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی سیمانی ئیلام، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئیلام له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن كوالێتی ئه‌و خۆراكه ڕۆژانه‌ی پیان ده‌ده‌ن ببه‌نه سه‌ره‌وه. كرێكارانی مانگرتوو هه‌روه‌ها داویان كرد مه‌زایا دواخراوه‌كان كه پێشتر به‌ڵێنی په‌رداخت كردنیان درابوو پیان بدرێت و ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان بۆ دابین بكرێت.