5
كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی نه‌ساجی برووجێرد، ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه و خاوه‌نكار له په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خۆ ده‌بوێریت. به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه، كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی بوون، به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌رپرسانی ڕژیم سه‌ره‌نج به كێشه و گرفتی كرێكارانی ئه‌و كارخانه ناده‌ن.