13
كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمییه‌كانی كاروون و به‌نده‌ر ئیمامی ماهشه‌هر، ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی پاش مانگرتن له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا خوازیاری په‌رداختی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ده‌رمانی، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری بوون.