9
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه كرێكارانی پترۆشیمی شاباد له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتووه و له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم نه‌چووه به‌ده‌م داخوازییه‌كانیانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كرێكارانی پترۆشیمی شاباد له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی بوون. كرێكاران پاش ده‌ست له كار كێشانه‌وه له ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری پێدانی داخوازییه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.