51
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاغڵ له گه‌وره‌ترین كانگای مسی جیهان له وڵاتی شیلی، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه عیشه‌تی ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیتحادییه‌ی كرێكارانی مه‌عده‌نی شیلی ڕۆژی سێشه‌ممه پاش دانووستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی شیركه‌تی “بی.اچ.پی” كه كۆمپانیایه‌كی ئۆستڕاڵیاییه، به ئاكام نه‌گه‌یشتوون و مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاندووه. به‌هۆی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی كرێكارانی گه‌وره‌ترین كانگای مسی جیهان، نرخی مس له بازاڕه‌كانی جیهان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و پێدانی یه‌ك له سه‌دی پشكی داهاتی شیركه‌ت به كرێكاران بوون.