5

ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شیركه‌تی پترۆشیمی ته‌خت جه‌مشید، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.