پشكداران و كڕیارانی بوورس ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، له چه‌ند شاری ئێران دژبه دۆخی خراپی ئابووری ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له ناوه‌ندی بازاڕی بوورسی شاره‌كانیان مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كڕیارانی بازاڕی بوورس له شاره‌كانی تاران، ته‌ورێز، شیراز و ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به دابه‌زینی به‌رده‌وامی پێوه‌ره‌كانی بوورس، سیسته‌مه‌كانیان كوژاندووه‌ته‌وه و له ناوه‌ندی بازاڕدا كۆبوونه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه پێوه‌ری ته‌واوی بوورس زیاتر له ده هه‌زار واحد دابه‌زی و گه‌یشته دوو ملیۆن و ٦٨ هه‌زار و ٧٨٠ واحد. دابه‌زینی به‌رده‌وامی پێوه‌ره‌كانی بازاڕی بوورس بووه‌ته هۆی مایه‌پووچ بوونی سه‌دان كه‌س و ئاماری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه له بازاڕی بوورس ئێران ڕیكۆردی مێژوویی تۆمار كردووه.