2
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی ده‌ستپێكردنی ڕاپه‌ڕینیخه‌ڵكی ئازادیخواز له ساڵی ١٣٩٨ی هه‌تاوی، بۆ ماوه‌ی سێ‌ڕۆژ مانگرتنیان له خواردن ڕاگه‌یاند.
به‌ندكراوان له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایانگه‌یاندووه: ئێمه كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی ئازادیخواز و دادخوازی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، ڕایدهگێنین كه به مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ مان له خواردن ده‌گرین و داوا له خه‌ڵكی ئازادیخواز و نیشتمان په‌روه‌ری ئێران ده‌كه‌ین بێده‌نگییه‌كه‌یان بشكێنن و پاڵپشتی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له ئێران بن.