مانگرتنی مالدزراوانی پرۆژه‌ی حه‌كیم له‌ تاران

ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ ماڵدزراوانی پرۆژه‌ی حه‌كیم له‌ شاری تاران، به‌ هۆی ڕاده‌ست نه‌كردنی خانووه‌كانیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانیان گرت.

خه‌ڵك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دژ به‌نابه‌رابه‌ری، گه‌نده‌ڵی، به‌ڵێنی درۆی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵدزراوانی ناڕازی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای دانی پاره‌ی خانووه‌كانیان، هێشتا خانوویان وه‌رنه‌گرتووه‌. خه‌ڵكی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری سزادانی تاوانباران، پێدانی خانووه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كان ڕژیم به‌ شێوازێكی دادپه‌روه‌رانه‌ له‌ ئه‌م دۆسیه‌یه‌دا بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net