26
ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، ماڵدزراوانی شیركه‌ته‌كانی ڕه‌یحان تاك و ته‌راوه‌ت نۆوین له پارێزگای قه‌زوێن بۆ جارێكی دیكه له‌به‌رده‌م ساختمانی ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
شیركه‌ته‌كانی ڕه‌یحان تاك و ته‌راوه‌ت نۆوین سه‌ر به ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به ناوی “محه‌ممه‌دڕه‌زا غه‌فاری”یه و به بیانووی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی بیانی، پاره‌یه‌كی زۆری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه. ئێستا پاش دوو ساڵ نه‌ك ئۆتۆمبێله‌كان ڕاده‌ستی ماڵدزراوانی ئه‌و دوو شیركه‌ته نه‌كراوه، به‌ڵكوو داراییه‌كانیان تاڵان و كه‌س وڵامی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان ناداته‌وه.