
ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “نازم به‌ریهی” به‌ندكراوی سیاسی و ڕاگیراو له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز، دژ به نایاسایی بوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی، مانی له خواردن گرتووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی ئه‌و زیندانه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی، باره‌ها ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌یان بانگهێشت كردووه، به‌ڵام ناوبراو له به‌نده‌كه‌ی نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كاتێك جاری پێشوو به هۆی به‌ڵێنی به‌رپرسان بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و كه‌م كردنه‌وه سزاكانی، وازی له مانگرتنه‌كه‌ی هێناوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌زگا قه‌زاییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلام نه‌ك ته‌نیا به‌ڵێنه‌كانیان وه‌دینه‌هاتووه، به‌ڵكوو گوشارێكی زۆرتریان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و زیندانیه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی.