14
به‌یانی چوارشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، هه‌زاران كرێكاری یۆنانی له شاری ئاتن ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست بوون.
كرێكارانی یۆنانی به‌پێی بانگه‌وازی ئیتحادییه كرێكارییه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه كار و چالاكییه‌كانیان ڕاگرتووه و به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئاتێن، خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای ئه‌و وڵاته نیشان دا و خوازیاری سه‌رف كردنی بودجه‌ی وڵات بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی بوون.