مانگرتنی ١٦ ڕۆژه‌ی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ته‌ورێز

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی به‌رهه‌مهێنانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ته‌ورێز ماوه‌ی ١٦ ڕۆژه‌ دژبه‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان مانیان له‌ خواردن گرتووه‌.

كرێكارانی مانگرتوو كه‌ ڕێژه‌یان ٦٠٠ كه‌سه‌ له‌ خواردنی خۆراك له‌ پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ته‌ورێز خۆیان بواردووه‌، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و پالاوگه‌یه‌ بایه‌خیان به‌ كێشه‌ و گرفتی كرێكاران نه‌داوه‌. كرێكارانی خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی له‌ په‌رداختی حه‌قده‌ست، پێدانی ئیزافه‌كاری و حه‌قی مه‌عیشه‌ت، په‌رداختی كارانه‌ و زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net