3
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گوڵانی ١٤٠٤، پزیشكانی بسپۆڕی نه‌خۆشخانه‌ی ڕوودباری جنووب له به‌لووچستان، دژ به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
پزیشكانی ئه‌و نه‌خۆشخانه له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست، كه‌می كادری ده‌رمانی بسپۆڕ، نه‌بوونی ئیمكاناتی پزیشكی و بایه‌خ نه‌دانی به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌خۆشخانه به كێشه و گرفته‌كانیان ناڕازین و ده‌ڵێن: شارستانی ڕوودباری جنووب ١٢٠ هه‌زار كه‌س جه‌معیه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئیمكاناتی ده‌رمانی له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی دا نییه و پزیشكان ناتوانن خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵك پێشكه‌ش بكه‌ن.