39
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی ڕه‌شه‌مه، په‌ره‌ستاران و پزیشكان له وڵاتانی نیۆزله‌ند و كوریای باشوور له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی “كرایس چرچ” له نیۆزله‌ند له ئاست نه‌دانی ئیزافه‌كاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی مافی مه‌ره‌خه‌سی ده‌ستیان له كار كێشاوه و له ناوه‌ندی نه‌خۆشخانه كۆبوونه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پزیشكانی خه‌ڵكی كوریای باشوور دژی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی پشكی زانكۆ پزیشكییه‌كان، دابه‌زینی كواڵێتی ئامووزشی و حه‌قده‌ست درێژه‌یان به مانگرتن داوه و ده‌وڵه‌ت ناچار بووه له پزیشكان و په‌ره‌ستاران نیزامی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری نه‌خۆشخانه‌كان كه‌ڵك وه‌ر بگرێت.