16
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی چه‌ند نه‌خۆشخانه له شاره‌كانی شیراز و یاسووج بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ئێران خوازیاری پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، وه‌لانانی ئیزافه‌كاری، پێدانی كارانه و ئیزافه‌كارییه‌كانی پێشوو، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌م بۆ به‌شی ئۆرژانس بوون.