
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی “فاتمه ئه‌لزه‌هرا” له شارستانی “مینوده‌شت” سه‌ر به پارێزگای گوڵستان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و كارانه دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه یان حه‌قده‌سته‌كانیان به تواوی پێیان نادرێت، یان ئه‌گه‌ریش حه‌قده‌سته‌كانیان پێ بدرێت، بێ‌ڕێزیان پێ كراوه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ناڕازیان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی ئیمكاناتی پێویستی پزیشكی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعاتی كار و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ بوون.