ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی كوردی ئیستانبوول دژبه داگیركردنی شاره‌داری جووله‌مێرگ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان،له مه‌یدانی شیشهان مانیان گرت.
به‌شداربووانی ئه‌و مانگرتنه جل و به‌رگی سپییان به نووسراوه‌ی “نه‌فره‌ت له قه‌ییووم” له‌به‌ر كرد و دروشمی “بژی به‌رخۆدانی جووله‌مێرگ”یان به‌رز كرده‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رانی مانگرتنه‌كه تریبوونی ئازادیان دانا و داویان له خه‌ڵك كرد له‌سه‌ر كورسی دابنیشن و له‌سه‌ر بابه‌تی زه‌وتكردنی دیمۆكراسی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه قسه و باس بكه‌ن. ئاماده‌بووانی ئه‌و چالاكییه ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌ر ڕۆژ له مه‌یدانی شیشهان كۆده‌بنه‌وه و داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ به‌رگری له ئازادی و دیمۆكراسی له توركیا په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بن.