35
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی پووشپه‌ڕ، ژنانی تێكۆشه‌ری كورد له ئانكارای توركیا بۆ ئیدانه‌ی داگیركردنی شاره‌داری جووله‌مێرگ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغانه‌وه مانیان گرت.
ئه‌و چالاكییه كه له‌لایه‌ن پلاتفۆرمی ژنانی ئازادی ئانكارا ڕێكخرابوو به دروشمی “ژنان بۆ جووله‌مێرگ مان ده‌گرن” له‌به‌رده‌م شاره‌وانی چانكارا به‌ڕێوه چووه. ئه‌مه دووهه‌مین مانگرتنی ژنانی تێكۆشه‌ری كورد له شاری ئانكارای توركیایه و ژنان دروشمه‌كانی “بژی به‌رخۆدانی جووله‌مێرگ” و “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كردووه‌ته‌وه.