72
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، ٦٠ به‌ندكراوی ژنی زیندانی ئێڤین له كۆبوونه‌وه‌یێك دا سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزیان به تووندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٦٠ به‌ندكراوی ژن كاتژمێر ٧ی ئێواره له نێو حه‌وشه‌ی زیندان كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند كه ناگه‌ڕێنه‌وه نێو به‌نده‌كانیان. مانگرتووان دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی ئێعدامی”، “له كوردستان تا تاران، سیته‌م دژبه ژنان”یان به‌رز كرده‌وه و به‌ندكراوانی دیكه‌ی نێو به‌ندنی ژنان، دروشمه‌كانی “یه‌ك ده‌نگین دژبه ئێعدام” و “به‌رخۆدان ژیانه، ژنی ئازاد په‌خشانه”یان به‌رز كرده‌وه.