مانگرتنی کامیۆن‌داران لە شیراز

کامیۆن‌دارانی شیراز، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی به‌فرانبار بە پەیوەست بوون بە مانگرتنی سەراسەری، هاوبەشی خۆیان لەگەڵ خیزشی شۆڕشگێڕی گەلی ئێران و ناڕەزایەتییە سەراسەرییەکانی دژی حکومەت ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کامیۆنەکان لە پایانه‌کان و ڕێگا سەرەکییەکان وەستان و شۆفێرەکان بە  نەگواستنەوەی کاڵا، ناڕەزایەتی خۆیان لە دۆخی ئێستا دەربڕی. ناڕەزاییان ڕایانگەیاندووە کە ئەم مانگرتنە شێوەیەکە لە ناڕەزایەتی مەدنی و ئاشتیانە، بۆ پشتگیری لە داواکانی گەل و مافی دیاریکردنی چارەنووسی هاووڵاتیان.

مانگرتنی کامیۆن‌داران لە شیراز لە کاتێکدا ئەنجام دراوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا وەک بازاڕییان، مامۆستایان، کرێکاران و شۆفێران لە شارە جیاوازەکان بە بەشداری لە ناڕەزایەتی و مانگرتنەکان، دژی سیاسەتەکانی حاکم و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی‌کاران وەستان.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net